لە ئاستی جیهانیدا جارێکی دیکە نرخی کانزا زەردەکە بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی وەستاندنی دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا و ترسی دابەزینی ئابوری، ئەوەش وایکرد بەشێک لە بازرگانەکان بەرەو ئەو کانزا بەنرخە بڕۆن، کە سەرمایەیەکی سەلامەتە. بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2018 دۆلار و بەڕێژەی 0.35% بەرزبوەوە، محهمهد حسێن، له زهڕهنگهری نیاز له سلێمانی به خهندان-ی راگهیاند، ئهمڕۆ دوشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 2018 دۆلاره و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینارە ئاماژهی بهوهشکرد، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەک لیرەی دوبەی عەیارە 22 بە 440 دۆلارە. خواستی بەکاربەرانی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگدا دابەزیوە داتاکانی رۆژی هەینی ئاشکرایان کرد کە خواستی بەکاربەرانی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگدا دابەزیوە بەهۆی ترسی پاشەکشە کە لە کێشەی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتوە لەسەر بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی حکومەتی فیدراڵی. جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە ی...