Posts

زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟

Image
  ماوەیەکە چەند مارکێت و کارگەیەک ریکلام بۆ بەرهەمی شۆراوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن دەکەن، کە گوایە بەرهەمێکی دوور لە هەموو بەکتریایەکی زیانبەخش پێشکەش بە خەڵک دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوان باسی ناکەن، ساید ئیفێکت و کاریگەریە خراپەکانی ئاوی ئۆزۆنە. زۆرکات زیانەکانی ئەم شێوازە لە شۆردنەوەی سەوزە و میوە، کاریگەریەکانی لە دوور مەودادا لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت، وەکو زیانگەیاند بە چینەکانی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو مادەیەدا هەیە، هەروەها هەناسە تەنگی و کۆکە و کزانەوەی سورێنچک و گەدە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یاخود لە کاتی بەرکەوتنی دەست ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم جۆرە ماددەیە، دەبێتە توشبوونی پێست بە هەستیاری بۆ ماوەیەکی درێژ. ‎بەداخەوە هەندێک کۆمپانیای سەرمایەداران شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ئاوی ئۆزۆن وەک ڕێکلامێکی باش بەکاردێنن ، کەسانی ناو لیژنەکانی قائیمقام بە پارە وەک ڕێکلام بەکاردێنن بۆیی بەرگێکی جوان و تەندروست بۆ ئەم کارە بدوورن.

لە ئاستی جیهانیدا جارێکی دیکە نرخی کانزا زەردەکە بەرزدەبێتەوە

Image
  ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی وەستاندنی دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا و ترسی دابەزینی ئابوری، ئەوەش وایکرد بەشێک لە بازرگانەکان بەرەو ئەو کانزا بەنرخە بڕۆن، کە سەرمایەیەکی سەلامەتە. بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2018 دۆلار و بەڕێژەی 0.35% بەرزبوەوە، محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌ خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 2018 دۆلاره‌ و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینارە ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 360 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەک لیرەی دوبەی عەیارە 22 بە 440 دۆلارە. خواستی بەکاربەرانی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگدا دابەزیوە داتاکانی رۆژی هەینی ئاشکرایان کرد کە خواستی بەکاربەرانی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگدا دابەزیوە بەهۆی ترسی پاشەکشە کە لە کێشەی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتوە لەسەر بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی حکومەتی فیدراڵی. جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە ی...

دیجیتەڵ ستۆری قەڵای هەولێر

  https://youtu.be/A4vufz8rZqY قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌ پێگه‌ شارستانیه‌ به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر ، كه‌ خاوه‌نى ئه‌و شێوازه‌ ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه‌ به‌ درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ زیاتر تا ئه‌مڕۆكه‌ ژیانى تێدا به‌رده‌وامه‌ ، بۆیه‌ ده‌كرێت بیكه‌ین به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له‌ ئاستى جیهان . به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان ئاماژه‌ بۆ هه‌بوونى سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دى و بابلى و ئاشوری و فارسه‌كان و یۆنانى و ئیسلامى و عوسمانى ده‌كات له‌ ماوه‌ى رابوردووى ته‌مه‌نى .. به‌ گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان قه‌ڵا ده‌كه‌وێته‌ تڕۆپكى گردێكى 28-32مه‌ترى به‌رز له‌ئاستى رووى زه‌وى ، شارۆچكه‌یه‌كى شێوه‌ هێلكه‌ییه‌ ، نیوه‌تیره‌كه‌ى له‌باره‌ى درێژیه‌وه‌ 430مه‌تره‌ ، له‌باره‌ى كورتییه‌وه‌ 340مه‌تره‌ ، . پێكهاته‌ شارستانیه‌كه‌ى پێك هاتووه‌ له‌ تۆرێكى ئاڵۆز و كۆڵانى ته‌نگه‌ به‌ر و باریكى پیاده‌ڕۆ ، هه‌روه‌ها خانووى كه‌له‌پوری تێدا به‌رجه‌سته‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى حه‌وشه‌ى كراوه‌ن .. له‌نێو قه‌ڵاتى هه‌ولێر دیوه‌خانه‌كان و ته‌كیه‌كان و خانووى كه‌له‌پوری و باڵه‌خانه‌ گشتییه‌كان و حه‌مام و م...

زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟

Image
  زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟ ماوەیەکە چەند مارکێت و کارگەیەک ریکلام بۆ بەرهەمی شۆراوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن دەکەن، کە گوایە بەرهەمێکی دوور لە هەموو بەکتریایەکی زیانبەخش پێشکەش بە خەڵک دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوان باسی ناکەن، ساید ئیفێکت و کاریگەریە خراپەکانی ئاوی ئۆزۆنە. زۆرکات زیانەکانی ئەم شێوازە لە شۆردنەوەی سەوزە و میوە، کاریگەریەکانی لە دوور مەودادا لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت، وەکو زیانگەیاند بە چینەکانی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو مادەیەدا هەیە، هەروەها هەناسە تەنگی و کۆکە و کزانەوەی سورێنچک و گەدە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یاخود لە کاتی بەرکەوتنی دەست ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم جۆرە ماددەیە، دەبێتە توشبوونی پێست بە هەستیاری بۆ ماوەیەکی درێژ. ‎بەداخەوە هەندێک کۆمپانیای سەرمایەداران شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ئاوی ئۆزۆن وەک ڕێکلامێکی باش بەکاردێنن ، کەسانی ناو لیژنەکانی قائیمقام بە پارە وەک ڕێکلام بەکاردێنن بۆیی بەرگێکی جوان و تەندروست بۆ ئەم کارە بدوورن.

لەسەر کەتەلۆگە تایبەتەکەی نوسرابو؛ دروستکراوە بۆئەوەی هەمیشە لەگەڵتا بێ، دروستکراوە بۆ نەوەکانت..!

Image
تەنها ئۆتۆمبێل بو کە کۆمپانیای مارسیدس بێنز قازانجی گەورەی تێدا نەکرد، چونکە پەککەوتن و لەکارکەوتنی پارچەکانی زۆر کەم بو، کاتێک کۆمپانیای ناوبراو پارچە بەدیلەکانی دەخستە بازاڕاوە، بە ئەستەم ساغ دەبونەوە. بارهەڵگری مارسیدس بێنز مۆدێلی "ئێڵ کەی دەبلیو" کە لای خۆمان بە ئاخچەم ناسرابو، بە باشترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی مێژوو ئەژمار دەکرێ، پەرەپێدانی ئەم جۆرە بارهەڵگرە لە کۆتایی پەنجاکانەوە دەستپدەکات، بەڵام ساڵی ١٩٨٠ ئەم جۆرەی کە لە وێنەکەدا بەدیدەکرێ خرایە بازاڕەوە و عێراقیش زۆرترین ژمارەی هاوردە کرد. بارهەڵگری مارسیدس بێنز لەساڵی ١٩٢٦ ەوە دەیان مۆدێلی هەیە، بەڵام باشترین مۆدێلیان ئاخچەمە کە تائێستا لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بونیان ماوە و لەکار نەکەوتون..!

هێشوە ئەستێرەی M55...

Image
ئاژانسی ناسا ئەم دیمەنە نوێیەی هێشوە ئەستێرەی M55 ی بڵاوکردەوە کە بە تەلەسکۆپی هەبڵ گیراوە، ئەم هێشوە ئەستێرەیە بەشێکە لە گەلەئەستێرەکەمان کە ڕێی کاکێشانە، دوریەکەی لەکۆمەڵەی خۆرەکەمان نزیکەی 20 هەزار ساڵی تیشکیە، تیرەکەشی نزیکەی 100 ساڵی تیشکیە، پتر لە 100 هەزار ئەستێرەش تەنیا لەم هێشوە ئەستێرەیەدا هەیە...  هێشوە ئەستێرە globular.cluster گەلەئەستێرە نیە، بەڵکو تۆپەڵبوونێکی چڕی ئەستێرەکانن لە شوێنێکی نێو گەلەئەستێرەکان و هەندێکیان لە ملیۆنەها ئەستێرە پێک دێن.....

وەزیرى دارایی عێراق: بودجەى 2023 نێردرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران

Image
وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023 ئامادەکراوە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کراوە بۆ تاوتوێ و پەسندکردنى. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش پێشبینی دەکات، کۆتایی مانگی ئادار پڕۆژەیاساکە بگاتە پەرلەمان و پەسندکردنى بکەوێتە مانگى نیسانەوە.    رۆژی 12ى ئادارى 2023، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەى رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023ى ئامادەکردووە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى کردووە بۆ تاوتوێکردن و دواتر دەنگدان لەسەری.   پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023، وەک وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، زیاتر گرنگى بە بوژاندنەوە، پاڵپشتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى، پارەدارکردنى پڕۆژەی ستراتیژیی و بوژاندنەوە بەردەوامەکان دەدات.   تەیف سامى راشیگەیاند، ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیاسایە لە دۆخێکى تایبەتدایە کە ئابوورى جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت و پڕۆژەکە هاوتەریب دەبێت لەگەڵ کارنامەى حکومەت و چاکسازى دارایی و ئابوورى، بەگوتەى ئەو، وەزارەتەکەى کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکات.   بەگوتەى ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق،...