هێشوە ئەستێرەی M55...
ئاژانسی ناسا ئەم دیمەنە نوێیەی هێشوە ئەستێرەی M55 ی بڵاوکردەوە کە بە تەلەسکۆپی هەبڵ گیراوە، ئەم هێشوە ئەستێرەیە بەشێکە لە گەلەئەستێرەکەمان کە ڕێی کاکێشانە، دوریەکەی لەکۆمەڵەی خۆرەکەمان نزیکەی 20 هەزار ساڵی تیشکیە، تیرەکەشی نزیکەی 100 ساڵی تیشکیە، پتر لە 100 هەزار ئەستێرەش تەنیا لەم هێشوە ئەستێرەیەدا هەیە... هێشوە ئەستێرە globular.cluster گەلەئەستێرە نیە، بەڵکو تۆپەڵبوونێکی چڕی ئەستێرەکانن لە شوێنێکی نێو گەلەئەستێرەکان و هەندێکیان لە ملیۆنەها ئەستێرە پێک دێن.....