Posts

Showing posts from March, 2023

هێشوە ئەستێرەی M55...

Image
ئاژانسی ناسا ئەم دیمەنە نوێیەی هێشوە ئەستێرەی M55 ی بڵاوکردەوە کە بە تەلەسکۆپی هەبڵ گیراوە، ئەم هێشوە ئەستێرەیە بەشێکە لە گەلەئەستێرەکەمان کە ڕێی کاکێشانە، دوریەکەی لەکۆمەڵەی خۆرەکەمان نزیکەی 20 هەزار ساڵی تیشکیە، تیرەکەشی نزیکەی 100 ساڵی تیشکیە، پتر لە 100 هەزار ئەستێرەش تەنیا لەم هێشوە ئەستێرەیەدا هەیە...  هێشوە ئەستێرە globular.cluster گەلەئەستێرە نیە، بەڵکو تۆپەڵبوونێکی چڕی ئەستێرەکانن لە شوێنێکی نێو گەلەئەستێرەکان و هەندێکیان لە ملیۆنەها ئەستێرە پێک دێن.....

وەزیرى دارایی عێراق: بودجەى 2023 نێردرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران

Image
وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023 ئامادەکراوە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کراوە بۆ تاوتوێ و پەسندکردنى. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش پێشبینی دەکات، کۆتایی مانگی ئادار پڕۆژەیاساکە بگاتە پەرلەمان و پەسندکردنى بکەوێتە مانگى نیسانەوە.    رۆژی 12ى ئادارى 2023، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەى رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023ى ئامادەکردووە و رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى کردووە بۆ تاوتوێکردن و دواتر دەنگدان لەسەری.   پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى 2023، وەک وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، زیاتر گرنگى بە بوژاندنەوە، پاڵپشتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى، پارەدارکردنى پڕۆژەی ستراتیژیی و بوژاندنەوە بەردەوامەکان دەدات.   تەیف سامى راشیگەیاند، ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیاسایە لە دۆخێکى تایبەتدایە کە ئابوورى جیهان پێیدا تێپەڕ دەبێت و پڕۆژەکە هاوتەریب دەبێت لەگەڵ کارنامەى حکومەت و چاکسازى دارایی و ئابوورى، بەگوتەى ئەو، وەزارەتەکەى کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکات.   بەگوتەى ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق،...

ئەمیتاب باچان لە کاتی وێنەگرتن بریندار دەبێت

Image
  ئەمیتاب باچان، ئەکتەری هیندی، لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی، بە سەختی بریندار دەبێت و لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "بڕبڕەی پشتم شکاوە".   ئەو ئەکتەرەی 80 ساڵەی سینەمای بۆلیوود کە ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە، لە حەیدەرئابادی باشووری هیندستان سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەیەتی بەناوی 'Project K' کە لە جۆری بەرهەمە زانستی و خەیاڵییەکانە و بڕیارە لە 2024 بڵاوبکرێتەوە.   باچان، لە پۆستێکدا لە هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، ئێسقانی بڕبڕەی پشتی شکاوە و پێش ئەوەی بە فڕۆکە بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ مومبای، راوێژی بە پزیشک کردووە و ئامۆژگاری کراوە لە حەیدەر ئاباد بمێنێتەوە و پشوو بدات، دواتر بگەڕێتەوە ماڵەوە.   هەوادارەکانی ئەو هونەرمەندە زۆرجار لە دەرەوەی ماڵەکەی لە مومبای کۆدەبنەوە و لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە ناتوانێت چاوی بە هەوادارانی بکەوێت.   ئەوەشی ئاشکرا کرد، وێنەگرتنی فیلمەکەی راگیراوە، تا ئەوکاتی چاک دەبێتەوە.   ئەمیتاب باچان، لە زیاتر لە 200 فیلمی هیندیدا رۆڵی گێڕاوە، لە رێگەی فیلمی 'Zanjeer' و ' The Chain' ناوبانگی پەیداکرد...

لە رووسیا ڤاکسینێک بۆ هەستیاری تاقیدەکرێتەوە

Image
  زانایانی رووسی ڤاکسینێکی جیاواز بۆ پێشگیریکردن لە هەستیاری تاقیدەکەنەوە و رایدەگەیێنن، ڤاکسینەکە توانای هەیە هەستیاری بە هەندێک جۆری خۆراک کەمبکاتەوە.   توێژەرانی پەیمانگەی بەرگریی جەستە لە رووسیا رایدەگەیێنن، ڤاکسینەکە توانای دەبێت هەستیاری بۆ میوەکانی وەکو 'سێو، فستق و خۆخ' نەهێڵێت یاخود کەمی بکاتەوە، بەجۆرێک ئەگەر سێ بۆ پێنج قورچکی لێوەربگیرێت.   د. ئیگۆر شیلۆڤسکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''مرۆڤ پێویستی بە سێ بۆ پێنج قورچکی ڤاکسینە نوێیەکە دەبێت بۆئەوەی پارێزراوبێت لە دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری بەتایبەت هەستیاری بە خۆراک.''   هەروەها د. ئیگۆر روونی دەکاتەوە، ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوە پزیشکییەکانن و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڤاکسینەکە دەتوانێت بەتەواوی هەستیاری بەرامبەر بە جۆرە دارێک وەکو داری بیرچ و خۆراکەکانی وەکو سێو، فستق و خۆخ کەمبکاتەوە.   د. ئیگۆر لە کۆتاییدا گوتی، تووشبووانی هەستیاری زیادبوون، بەجۆرێک لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا رێژەکە دەگاتە 30٪، لە رووسیاش دەگاتە 10٪ـی کۆی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دیکە.   بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی ...