Posts

Showing posts from April, 2023

دیجیتەڵ ستۆری قەڵای هەولێر

  https://youtu.be/A4vufz8rZqY قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌ پێگه‌ شارستانیه‌ به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر ، كه‌ خاوه‌نى ئه‌و شێوازه‌ ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه‌ به‌ درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ زیاتر تا ئه‌مڕۆكه‌ ژیانى تێدا به‌رده‌وامه‌ ، بۆیه‌ ده‌كرێت بیكه‌ین به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین شوێنى نیشته‌جێبوون له‌ ئاستى جیهان . به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان ئاماژه‌ بۆ هه‌بوونى سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دى و بابلى و ئاشوری و فارسه‌كان و یۆنانى و ئیسلامى و عوسمانى ده‌كات له‌ ماوه‌ى رابوردووى ته‌مه‌نى .. به‌ گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان قه‌ڵا ده‌كه‌وێته‌ تڕۆپكى گردێكى 28-32مه‌ترى به‌رز له‌ئاستى رووى زه‌وى ، شارۆچكه‌یه‌كى شێوه‌ هێلكه‌ییه‌ ، نیوه‌تیره‌كه‌ى له‌باره‌ى درێژیه‌وه‌ 430مه‌تره‌ ، له‌باره‌ى كورتییه‌وه‌ 340مه‌تره‌ ، . پێكهاته‌ شارستانیه‌كه‌ى پێك هاتووه‌ له‌ تۆرێكى ئاڵۆز و كۆڵانى ته‌نگه‌ به‌ر و باریكى پیاده‌ڕۆ ، هه‌روه‌ها خانووى كه‌له‌پوری تێدا به‌رجه‌سته‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى حه‌وشه‌ى كراوه‌ن .. له‌نێو قه‌ڵاتى هه‌ولێر دیوه‌خانه‌كان و ته‌كیه‌كان و خانووى كه‌له‌پوری و باڵه‌خانه‌ گشتییه‌كان و حه‌مام و م...

زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟

Image
  زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟ ماوەیەکە چەند مارکێت و کارگەیەک ریکلام بۆ بەرهەمی شۆراوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن دەکەن، کە گوایە بەرهەمێکی دوور لە هەموو بەکتریایەکی زیانبەخش پێشکەش بە خەڵک دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوان باسی ناکەن، ساید ئیفێکت و کاریگەریە خراپەکانی ئاوی ئۆزۆنە. زۆرکات زیانەکانی ئەم شێوازە لە شۆردنەوەی سەوزە و میوە، کاریگەریەکانی لە دوور مەودادا لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت، وەکو زیانگەیاند بە چینەکانی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو مادەیەدا هەیە، هەروەها هەناسە تەنگی و کۆکە و کزانەوەی سورێنچک و گەدە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یاخود لە کاتی بەرکەوتنی دەست ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم جۆرە ماددەیە، دەبێتە توشبوونی پێست بە هەستیاری بۆ ماوەیەکی درێژ. ‎بەداخەوە هەندێک کۆمپانیای سەرمایەداران شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ئاوی ئۆزۆن وەک ڕێکلامێکی باش بەکاردێنن ، کەسانی ناو لیژنەکانی قائیمقام بە پارە وەک ڕێکلام بەکاردێنن بۆیی بەرگێکی جوان و تەندروست بۆ ئەم کارە بدوورن.

لەسەر کەتەلۆگە تایبەتەکەی نوسرابو؛ دروستکراوە بۆئەوەی هەمیشە لەگەڵتا بێ، دروستکراوە بۆ نەوەکانت..!

Image
تەنها ئۆتۆمبێل بو کە کۆمپانیای مارسیدس بێنز قازانجی گەورەی تێدا نەکرد، چونکە پەککەوتن و لەکارکەوتنی پارچەکانی زۆر کەم بو، کاتێک کۆمپانیای ناوبراو پارچە بەدیلەکانی دەخستە بازاڕاوە، بە ئەستەم ساغ دەبونەوە. بارهەڵگری مارسیدس بێنز مۆدێلی "ئێڵ کەی دەبلیو" کە لای خۆمان بە ئاخچەم ناسرابو، بە باشترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی مێژوو ئەژمار دەکرێ، پەرەپێدانی ئەم جۆرە بارهەڵگرە لە کۆتایی پەنجاکانەوە دەستپدەکات، بەڵام ساڵی ١٩٨٠ ئەم جۆرەی کە لە وێنەکەدا بەدیدەکرێ خرایە بازاڕەوە و عێراقیش زۆرترین ژمارەی هاوردە کرد. بارهەڵگری مارسیدس بێنز لەساڵی ١٩٢٦ ەوە دەیان مۆدێلی هەیە، بەڵام باشترین مۆدێلیان ئاخچەمە کە تائێستا لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بونیان ماوە و لەکار نەکەوتون..!