Posts

Showing posts from July, 2023

زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟

Image
  ماوەیەکە چەند مارکێت و کارگەیەک ریکلام بۆ بەرهەمی شۆراوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن دەکەن، کە گوایە بەرهەمێکی دوور لە هەموو بەکتریایەکی زیانبەخش پێشکەش بە خەڵک دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوان باسی ناکەن، ساید ئیفێکت و کاریگەریە خراپەکانی ئاوی ئۆزۆنە. زۆرکات زیانەکانی ئەم شێوازە لە شۆردنەوەی سەوزە و میوە، کاریگەریەکانی لە دوور مەودادا لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت، وەکو زیانگەیاند بە چینەکانی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو مادەیەدا هەیە، هەروەها هەناسە تەنگی و کۆکە و کزانەوەی سورێنچک و گەدە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یاخود لە کاتی بەرکەوتنی دەست ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم جۆرە ماددەیە، دەبێتە توشبوونی پێست بە هەستیاری بۆ ماوەیەکی درێژ. ‎بەداخەوە هەندێک کۆمپانیای سەرمایەداران شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ئاوی ئۆزۆن وەک ڕێکلامێکی باش بەکاردێنن ، کەسانی ناو لیژنەکانی قائیمقام بە پارە وەک ڕێکلام بەکاردێنن بۆیی بەرگێکی جوان و تەندروست بۆ ئەم کارە بدوورن.