Posts

Showing posts from February, 2023

یەکەم تەلەفۆن کە پێویستی بە وایەر نەبوو

Image
  لەگەڵ داهێنانی تەلەفۆندا بیر لەوە کرایەوە چۆن بکرێتە ئامێرێکی گەڕۆک و خەڵکی لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرن  هاوشێوەی مۆبایلی ئێستا، ئەم وێنەیە گوزارشت لە یەکەمین هەوڵی لەو شێوەیە ئەکات بەر لە 143 ساڵ پێش ئێستا، وێنەکە ساڵی 1880 تۆمارکراوە و لە ڕێگەی قاعیدەیەکی سەرشان و قایشێکی پشتەوە تەلەفۆنێک لەسەر شانی ئافرەتێک لە نزیک گوێیەوە جێگیرکراوە کە کێشەکەی 4 کیلۆگرام بوە.

شـ6ــه‌ش ڕاستی ده‌رباره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ||

Image
  - بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌نها 2 جار له‌ جه‌نگدا به‌كارهاتووه‌ تا ئێستا (جگه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان) ، هه‌ردوو جاره‌كه‌ش له‌ لایه‌ن سوپای ئاسمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بوو. يه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ جۆری یۆرانیۆم بۆ سه‌ر شاری هێرۆشیما ، پاش 3 ڕۆژیش دووه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ جۆری پلاتینیۆم بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ناگازاكی. له‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كاندا نزیكه‌ی 200000 كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌رباز بوونه‌ قوربانی به‌ شێوه‌یه‌كی سامناك و زۆر خراپ. (بڕی یۆرانیۆمى ته‌قیو له‌ بۆمبه‌كه‌ی هێرۆشیما كێشی ته‌نها هێنده‌ی لاستیكێكی پاره‌ به‌ستنه‌وه‌ بوو !) - پاش ته‌قینه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی سه‌ر هێرۆشیما و ناگازاكی ، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر ئه‌نجامدراوه‌ ، زیاد له‌ 2000 تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كه‌ن هێنده‌ به‌هێز و گه‌وره‌ بوون، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ش ته‌نها بۆ بینینی شێوه‌ی كاری و بڕی ئه‌و وێرانكاریه‌ بوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ جێیدێلێت.  - پێویستت به‌ پارێزه‌رێكی گه‌وره‌ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شارێك به‌ ته‌واوی بپارێزێت له‌ ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر شاره‌كه‌ كه‌ ئه‌م ...

دوو جۆر چەک کە دەتوانن زەمینلەرزە و کارەساتی سروشتی دروست بکەن.

Image
  چەکی تێکتۆنیک، بەرنامەیەک یاخود سیستەمێکی گریمانەیە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی زەمینلەرزە، بورکان و چەندەها ڕوداوی تریش لە ناوچەی دیاریکراو بە تێکەڵبوون لەگەڵ پڕۆسە جیۆلۆجیکەڵەکانی زەویدا. لە ساڵی ١٩٩٢ دا ناسێنرا لەلایەن Aleksey Vsevolovidich Nikolayev ، کە ئەندامێکی زانستی ئەکادمی ڕوسیای ئەو سەردەمە بوو. لە یەکێک لە قسەکانیدا دەڵێت« چەکی تیکتۆنیکی ، وزەی تیکتۆنیکی زەوی بەکاردەهێنێت کە لە بەرگە قوڵەکانی زەویدان بۆ ئەوەی زەمینلەرزەیەکی وێرانکەر دروست بکات. پرۆگرامی The High-frequency Active Auroral Research کە ناوە کورتکراوەکەی (HAARP)ە وەکو پرۆگرامی ionospheric research دەستی پێکرد. کە لەلایەن   U.S. Air Force The U.S. Navy The University of Alaska Fairbanks And the Defense Advanced Research Projects Agency بوجەی بۆ تەرخان کرابوو. دیزاین و دروستکردنەکەی لەلایەن تەکنەلۆژیای BAE Advanced دەستنیشان کرا. هەندێک لە توێژەرانی جیۆلۆجی ، هارپ تۆمەتبار دەکەن بە کارەساتی زەمینلەرزەی وڵاتی هایتی کاریبی کە لە ۱۲ی مانگی ۱ی ۲٠۱٠ روویدا هەروەکا زەمینلەرزە و زنجیرە شەپۆلە بەهێزەکانی ئا...

بەشێك لە ژیان نامەی عەبدوڵا پەشێو

Image
عەبدوڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە سالى١٩٤٦ لە ھەولێر لة دایک بووە. لە ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغدادبەشداری کردووە. لە ١٩٧٣ رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی ھێنا کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە.[١] ساڵەکانی ١٩٨٥تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی فینلاندە. بـــــــەرهەمەکانی پەشێو پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە. فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠برووسکە چاندن (١٩٨٠-١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩-٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦...

جۆزێف ستالین

Image
ناوی کاتی لەدایکبوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی (بە  زمانی گورجی ، زمانی زکماکی:იოსებ ბესარიონის ძე ჯუღაშვილი). لە ساڵی  ١٩٢٢  گەیشتە پلەی  سکرتێری گشتیی   حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت . دوای مردنی  ڤیلادیمیر لینین ، ستالین توانی بەسەر  لیۆن ترۆتسکی  سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی  ١٩٣٠   خاوێنکردنەوەی گەورەی  بەڕێخست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەستبەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی  ١٩٣٧دا  گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی. ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای  مارکسیسم - لینینیسم  پێکھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی  ئابووری  و سیاسیی ئەو بە  ئەستالینیسم  ناو دەبەن. لە ساڵی  ١٩٢٨دا  ستالین بە گۆڕینی پلانە  ئابوورییەکان  و دانانی پلانی  کشتوکاڵی  ھەڵبژاردەیی،  یەکیەتی سۆڤیەت  تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک کە زۆرینەی جەماوەری  جووتیار  بوو بە یەکێک لە زلھێزەکانی بواری  سەنعەت  لە جیھاندا. داگیرکرد...

مێسی دەبێتە سەرۆکی ئەرجەنتین

Image
  ئەرجەنتینییەکان هێندە دڵخۆشن بە بردنەوەی جامی جیهان لە لایەن هەڵبژاردەی تانگۆوە بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، ئامادەن ئەو پیاوە بکەنە سەرۆکی وڵاتەکەیان.   ئەرجەنتینییەکان هێشتا چێژ لەو سەرکەوتنە گەورەیە وەردەگرن، کە دوای 36 ساڵ چاوەڕوانی گەیشتنە خەونەکەیان، ئەوان مێسی بە هۆکاری سەرەکی ئەو خۆشیهێنانە دەزانن، کە لە پاڵەوانێتییەکەدا 7 گۆڵ و 3 ئاسیستی هەبوو.   ئەرجەنتینییەکان بە هەموو شێوەیەک خۆشەویستییان بۆ لیۆنێل دەردەبڕن، دەیان وێنەی گەورەی لیۆیان لەسەر دیوارەکان و لەسەر شەقامەکان کێشاوە، سەدان ئەرجەنتینی تاتۆی مێسییان لەسەر جەستەیان کێشاوە، هەزاران ژن و پیاوی ئەو وڵاتە ناوی منداڵەکانیان کردووەتە لیۆ.   دڵخۆشیی ئەرجەنتینییەکان و خۆشەویستییان بۆ لیۆ بەوەندە رانەوەستاوە و ئێستا داوا دەکەن مێسی بکەنە پیاوی یەکەمی وڵاتەکەیان، ئەوان ئامادەن دەنگ بۆ ئەوە بدەن مێسی ببێتە سەرۆکی ئەرجەنتین.   کۆمپامیای جیاکۆبێ، کە تایبەتە بە ئەنجامدانی راپرسی، بەمدواییە راپرسییەکی لەنێو ئەرجەنتینییەکاندا کردووە و پرسیاری ئەوەی لێکردوون کە دەتەوێت مێسی ببێتە سەرۆکی ئەرجەنتین؟. ئەنجامەکانی ...