شـ6ــه‌ش ڕاستی ده‌رباره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ||
- بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌نها 2 جار له جه‌نگدا به‌كارهاتووه تا ئێستا (جگه تاقیكردنه‌وه‌كان) ، هه‌ردوو جاره‌كه‌ش له لایه‌ن سوپای ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بوو. يه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له جۆری یۆرانیۆم بۆ سه‌ر شاری هێرۆشیما ، پاش 3 ڕۆژیش دووه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له جۆری پلاتینیۆم بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ناگازاكی. له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كاندا نزیكه‌ی 200000 كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌رباز بوونه قوربانی به شێوه‌یه‌كی سامناك و زۆر خراپ. (بڕی یۆرانیۆمى ته‌قیو له بۆمبه‌كه‌ی هێرۆشیما كێشی ته‌نها هێنده‌ی لاستیكێكی پاره به‌ستنه‌وه بوو !)
- پاش ته‌قینه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانی سه‌ر هێرۆشیما و ناگازاكی ، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر ئه‌نجامدراوه ، زیاد له 2000 تاقیكردنه‌وه كه ژماره‌یه‌كیان مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كه‌ن هێنده به‌هێز و گه‌وره بوون، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ش ته‌نها بۆ بینینی شێوه‌ی كاری و بڕی ئه‌و وێرانكاریه بوه كه ته‌قینه‌وه‌كه جێیدێلێت.
- پێویستت به پارێزه‌رێكی گه‌وره نیه بۆ ئه‌وه‌ی شارێك به ته‌واوی بپارێزێت له ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر شاره‌كه كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌وانه‌یه زیان به ژیانی ملیۆنان كه‌س بگه‌یه‌نێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی بۆ مرۆڤ زۆر مه‌ترسیدار و تۆقێنه‌ره ، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان خاوه‌نی سیسته‌می زیره‌ك و پێشكه‌وتوون دژی مووشه‌كه‌ی ئه‌تۆمی كه ده‌توانن له هه‌وادا ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه (سیسته‌می به‌رگری دژه مووشه‌ك) ، ئه‌و وڵاتانه‌ش وه‌ك ( ئه‌مریكا ، ڕووسیا ، چین ، هیند ، پاكستان ، ئیسڕائیل ، فه‌ڕه‌نسا ). ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێ پارێزگاری له قاڕه‌یه‌ك به ته‌واوی بكات.
- ته‌نها له نێوان ساڵانی 1940 و 1966 ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 8.8 ملیار دۆلاری به‌كاربردوه له پڕۆگرامه ئه‌تۆمیه‌كانی. ته‌نها ئه‌مریكا نا ، به‌ڵكو وڵاتانی تر سه‌دان ملیار دۆلاریان به‌كاربردوه له په‌ره‌پێدان و دروستكردنی چه‌ك و بۆمبی ئه‌تۆمی ، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پاره‌كه‌ش به‌كاربراوه له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن. له كاتێكدا نیوه‌ی بودجه‌ی ئه‌و پڕۆگرامانه به‌س بوو بۆ نه‌هێشتنی برسێتی و قات و قڕی و نه‌خوێنده‌واری له‌سه‌ر زه‌وی.
- ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌ڵگیرسا ، ئه‌وا ده‌بێته هۆی زستانێكی ئێجگار سارد و سه‌خت كه ساردتره له چاخی سه‌هۆڵی. زانایان مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه هه‌ڵگیرسا ئه‌وا زیاتر له 150 ملیۆن ته‌ن دوكه‌ڵ ده‌رده‌په‌ڕێته ناو سرووشت و ژینگه ، هه‌وری ژه‌هراوی زه‌به‌لاح و چڕ له هه‌وادا دورست ده‌بن و به‌ری ڕووناكی خۆر ده‌گرن. ئه‌م كاره‌ساته‌ش وا ده‌كات ژیانی زه‌وی بشێوێ ته‌نها به‌هۆی تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی نا ، به‌ڵكو به‌هۆی زستانێكی سه‌خت و كه‌م بوونه‌وه‌ی تیشكی خۆر بۆ سه‌ر زه‌وی. هه‌ندێ له زانایان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ژیانی زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی میكرۆباتهكان. (وه‌زعه‌كه باش نابێت)
- مووشه‌كی ئه‌تۆمی ده‌توانێت ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت له دووری 1000 میله‌وه و له ماوه‌ی ته‌نها 4 خولهك. سیسته‌می دهڕپهڕاندن و فڕاندنی مووشه‌كه‌كان زۆر پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه دیوه ، گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌ڵگیرسا ئه‌وا به پێی یاسای ئه‌تۆمی بێت وڵاتی به ئامانج گیراو خێرا به مووشه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ڵام ده‌داته‌وه - له‌م كاته‌دا زه‌وی له ماوه‌ی 90 خوله‌كدا وای لێدێت ژیان تێیدا بگه‌رێته‌وه بۆ چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست یا زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان له‌ناوبچن.

Comments
Post a Comment