بەشێك لە ژیان نامەی عەبدوڵا پەشێو
عەبدوڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە سالى١٩٤٦ لە ھەولێر لة دایک بووە. لە ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغدادبەشداری کردووە. لە ١٩٧٣ رۆیشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت و ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی ھێنا کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە.[١] ساڵەکانی ١٩٨٥تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بوو. پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی فینلاندە.
بـــــــەرهەمەکانی پەشێو
پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە.
فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠برووسکە چاندن (١٩٨٠-١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩-٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤
پەشێو ھەروەھا بەرھەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک واڵت ویتمەن وپووشکین وەرگەڕاندوەتەوە بۆ کوردی. ....
لەئێستایا خاوەنی دوو دیوانە بەناوی (هەسپم هەورە ڕکیفم چیا .. پشت لەناوا ڕوولەکڕێوە ) کەساڵی ٢٠١٤ بەسەرپەرشتی خۆیی بەچاپ کراون

Comments
Post a Comment