لەسەر کەتەلۆگە تایبەتەکەی نوسرابو؛ دروستکراوە بۆئەوەی هەمیشە لەگەڵتا بێ، دروستکراوە بۆ نەوەکانت..!




تەنها ئۆتۆمبێل بو کە کۆمپانیای مارسیدس بێنز قازانجی گەورەی تێدا نەکرد، چونکە پەککەوتن و لەکارکەوتنی پارچەکانی زۆر کەم بو، کاتێک کۆمپانیای ناوبراو پارچە بەدیلەکانی دەخستە بازاڕاوە، بە ئەستەم ساغ دەبونەوە.


بارهەڵگری مارسیدس بێنز مۆدێلی "ئێڵ کەی دەبلیو" کە لای خۆمان بە ئاخچەم ناسرابو، بە باشترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلی مێژوو ئەژمار دەکرێ، پەرەپێدانی ئەم جۆرە بارهەڵگرە لە کۆتایی پەنجاکانەوە دەستپدەکات، بەڵام ساڵی ١٩٨٠ ئەم جۆرەی کە لە وێنەکەدا بەدیدەکرێ خرایە بازاڕەوە و عێراقیش زۆرترین ژمارەی هاوردە کرد.


بارهەڵگری مارسیدس بێنز لەساڵی ١٩٢٦ ەوە دەیان مۆدێلی هەیە، بەڵام باشترین مۆدێلیان ئاخچەمە کە تائێستا لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بونیان ماوە و لەکار نەکەوتون..!

Comments

Popular posts from this blog

شـ6ــه‌ش ڕاستی ده‌رباره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ||

جۆزێف ستالین

وەزیرى دارایی عێراق: بودجەى 2023 نێردرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران