زیانەکانی شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن O3 چییە!؟
ماوەیەکە چەند مارکێت و کارگەیەک ریکلام بۆ بەرهەمی شۆراوەی سەوزە و میوە بە ئاوی ئۆزۆن دەکەن، کە گوایە بەرهەمێکی دوور لە هەموو بەکتریایەکی زیانبەخش پێشکەش بە خەڵک دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوان باسی ناکەن، ساید ئیفێکت و کاریگەریە خراپەکانی
ئاوی ئۆزۆنە.
زۆرکات زیانەکانی ئەم شێوازە لە شۆردنەوەی سەوزە و میوە، کاریگەریەکانی لە دوور مەودادا لەسەر کۆئەندامی هەناسە دەردەکەوێت، وەکو زیانگەیاند بە چینەکانی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو مادەیەدا هەیە، هەروەها هەناسە تەنگی و کۆکە و کزانەوەی سورێنچک و گەدە و کاریگەری خراپ لەسەر ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، یاخود لە کاتی بەرکەوتنی دەست ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم جۆرە ماددەیە، دەبێتە توشبوونی پێست بە هەستیاری بۆ ماوەیەکی درێژ.
بەداخەوە هەندێک کۆمپانیای سەرمایەداران شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ئاوی ئۆزۆن وەک ڕێکلامێکی باش بەکاردێنن ، کەسانی ناو لیژنەکانی قائیمقام بە پارە وەک ڕێکلام بەکاردێنن بۆیی بەرگێکی جوان و تەندروست بۆ ئەم کارە بدوورن.

Comments
Post a Comment