ئەمیتاب باچان لە کاتی وێنەگرتن بریندار دەبێت
ئەمیتاب باچان، ئەکتەری هیندی، لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی، بە سەختی بریندار دەبێت و لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "بڕبڕەی پشتم شکاوە".
ئەو ئەکتەرەی 80 ساڵەی سینەمای بۆلیوود کە ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە، لە حەیدەرئابادی باشووری هیندستان سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەیەتی بەناوی 'Project K' کە لە جۆری بەرهەمە زانستی و خەیاڵییەکانە و بڕیارە لە 2024 بڵاوبکرێتەوە.
باچان، لە پۆستێکدا لە هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، ئێسقانی بڕبڕەی پشتی شکاوە و پێش ئەوەی بە فڕۆکە بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ مومبای، راوێژی بە پزیشک کردووە و ئامۆژگاری کراوە لە حەیدەر ئاباد بمێنێتەوە و پشوو بدات، دواتر بگەڕێتەوە ماڵەوە.
هەوادارەکانی ئەو هونەرمەندە زۆرجار لە دەرەوەی ماڵەکەی لە مومبای کۆدەبنەوە و لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە ناتوانێت چاوی بە هەوادارانی بکەوێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، وێنەگرتنی فیلمەکەی راگیراوە، تا ئەوکاتی چاک دەبێتەوە.
ئەمیتاب باچان، لە زیاتر لە 200 فیلمی هیندیدا رۆڵی گێڕاوە، لە رێگەی فیلمی 'Zanjeer' و ' The Chain' ناوبانگی پەیداکردووە و ستایلی قژ و جلوبەرگی لە نێو هەودارانیدا بڵاوبووەتەوە، جگە لە سینەما، لە بواری سیاسەت و میدیادا کاری کردووە.

Comments
Post a Comment