لە رووسیا ڤاکسینێک بۆ هەستیاری تاقیدەکرێتەوە


 


زانایانی رووسی ڤاکسینێکی جیاواز بۆ پێشگیریکردن لە هەستیاری تاقیدەکەنەوە و رایدەگەیێنن، ڤاکسینەکە توانای هەیە هەستیاری بە هەندێک جۆری خۆراک کەمبکاتەوە.
 
توێژەرانی پەیمانگەی بەرگریی جەستە لە رووسیا رایدەگەیێنن، ڤاکسینەکە توانای دەبێت هەستیاری بۆ میوەکانی وەکو 'سێو، فستق و خۆخ' نەهێڵێت یاخود کەمی بکاتەوە، بەجۆرێک ئەگەر سێ بۆ پێنج قورچکی لێوەربگیرێت.
 
د. ئیگۆر شیلۆڤسکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''مرۆڤ پێویستی بە سێ بۆ پێنج قورچکی ڤاکسینە نوێیەکە دەبێت بۆئەوەی پارێزراوبێت لە دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری بەتایبەت هەستیاری بە خۆراک.''
 
هەروەها د. ئیگۆر روونی دەکاتەوە، ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوە پزیشکییەکانن و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڤاکسینەکە دەتوانێت بەتەواوی هەستیاری بەرامبەر بە جۆرە دارێک وەکو داری بیرچ و خۆراکەکانی وەکو سێو، فستق و خۆخ کەمبکاتەوە.
 
د. ئیگۆر لە کۆتاییدا گوتی، تووشبووانی هەستیاری زیادبوون، بەجۆرێک لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا رێژەکە دەگاتە 30٪، لە رووسیاش دەگاتە 10٪ـی کۆی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دیکە.
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، هەستیاری نەخۆشییەکی درێژخایەنە و چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە، بەڵکو تەنیا بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و پاشهاتەکانی هەستیاری بەکاردێت. 
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، مرۆڤ دەکرێت تووشی هەستیاری بە خۆراک، دەرمان، دەنکۆڵەی هەوا و کەلوپەلە سرووشتییەکان ببێت، هەروەها پاشهاتەکانیش لە سووربوونەوە و خووران دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە هەناسەتەنگی و گیانلەدەستدان.

Comments

Popular posts from this blog

شـ6ــه‌ش ڕاستی ده‌رباره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ||

جۆزێف ستالین

وەزیرى دارایی عێراق: بودجەى 2023 نێردرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران